بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدساڵح ئەحمەدی بە ئاماژە بە چالاکبوونی 153 یەکەی گوڵخانەیی لە ڕووبەرێکی 53 هێکتاریدا لە پارێزگای کوردستان وتی: لەمناوە گەورەترین کۆمەڵەی گوڵخانەیی ڕۆژئاوای ئێران لە گوندی سادقئاوای دێولان لە 23 هێکتاردا هەڵکەوتووە کە تا ئێستا 8 هێکتاری لە چوارچێوەی 18 سایتدا کراوە بە شیلک و گوڵە سوورەی هیدرۆپۆنیک.
ئەحمەدی بە ئاماژە بە هەناردەی تەماتە و بیباری گوڵخانەیی کوردستان بە وڵاتانی قەتەر، ئیمارات و ڕووسیا، وتیشی: 140 وەبەرهێنەر لە بواری گوڵخانەیی پاریزگای کوردستاندا چالاکن و زیاتر لە 3 هەزار ملیارد تمەن داوکاری وام بۆ پەرەدانی ئەو کەرتە بوونە. جگە لەوە ئەم بوارە هەلی کاری بۆ زیاتر لە 600 کەس ڕەخساندووە.
Your Comment